کاکا ڕیال مه‌دریدی له‌ که‌مینی زاراگۆزا ڕزگارکرد ( وێنه‌ و فیدیۆ )
نوشته شده توسط : Honar Pirani

کاکا ڕیال مه‌دریدی له‌ که‌مینی زاراگۆزا ڕزگارکرد ( وێنه‌ و فیدیۆ )

ئه‌مشه‌و له‌ درێژه‌ی یاریه‌کانی گه‌ری ٣٤هه‌مینی خولی ئیسپانی یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌رکه‌وتنێکی زه‌حمه‌تی به‌سه‌ر یانه‌ی ڕیال زاراگۆزا تۆمارکرد له‌سه‌ر یاریگای لا رۆماریدا .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مێره‌نگی باشتر ده‌بینرا به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی کاته‌کان توند و تیژی به‌ یاریه‌که‌وه‌ دیاربوو ئه‌مه‌ش ڕێگر بوو له‌به‌رده‌م هێرشه‌کانی ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هێرشی مه‌ترسیدار به‌ڵام له‌ نیوه‌ی یه‌که‌م هیچ گۆڵێک تۆمارنه‌کرا و به‌ڵام ڕافائێل ڤانده‌رڤارت له‌ سه‌ره‌تا خوله‌که‌کانه‌وه‌ تووشی پێکان هات و له‌لایه‌ن ڕاول گۆنزالیزه‌وه‌ جێگای پڕ کڕایه‌وه‌ .. له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا پلیگرنی به‌ پلانێکی جیاوازه‌ یاریزانه‌کانی ڕه‌وانه‌ی یاریگا کرده‌وه‌ و ڕاول گۆنزالیز له‌ پاسێکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی یه‌که‌می له‌ خوله‌کی ٥٠ تۆمارکرد به‌ڵام دوای ئه‌و گۆڵه‌ ڕاسته‌وخۆ یاریگای جێهێشت  و که‌ریم بن زیمه‌ به‌شداریکرد دواتریش ناوبژیوانی یاریه‌که‌ ئه‌لبێرتۆ  ئۆندیانۆ  مالیتکۆ له‌ خوله‌کی ٥٣ ماتیۆ کۆنتینی یاریزانی زاراگۆزای کرده‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ده‌رکردنی یاریزانێکیان  ئادریان کۆلۆنگۆ له‌ خوله‌کی ٦١ توانی ئه‌نجامه‌که‌ یه‌کسان بکاته‌وه‌ . دواتر دوای دابڕانێکی زۆر ڕیکاردۆ کاکا به‌شداری له‌ یاریه‌که‌ کرد و دووباره‌ له‌ پاسێکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توانی گۆلی دووه‌م و سه‌رکه‌وتن له‌ خوله‌کی ٨٢ بۆ مێره‌نگی تۆماربکات و یانه‌که‌ی له‌ که‌مینی زاراگۆزا ڕزگارکرد .. به‌م شێوه‌یه‌ش جارێکی تر جیاوازی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ریال مه‌درید گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ خاڵێک

Real Madrid's Raul Celebrates

 

Real Madrid's Raul Celebrates

Real Madrid's Iker Casillas Reacts

Zaragoza's Adrian Colunga Celebrates




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ئيسبانيا , ,
:: بازدید از این مطلب : 1182
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست